نیگارا دیدی تەنها تاکەکەسی خۆمە چۆن دەبینیم؟چیم پێ باشە؟ هەڵسوکەوت و هەڵوێست چین لەو ژینگەیەی لێیم؟ بەکوردی بەکورتی ئەم وێبڵاگە وابەستەیە بەخودی خۆمەوە
پاش ئەو بەربڵاویەی کە سیستەمی کارپێکردنەی ئوبونتو بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار یەکێک لەسیستەمە کارپێکردنەکانی لینوکس دێبیان گەشتە چەمچەماڵ . کەشارێکی بچووکە دەکەوێتە باشوری کوردستانەوە. ئەوەی شایەنی باسە ئەم سیستەمی ئوبونتوە بەهۆی یەکێکی لەئەندامەکانی ماڵپەڕی وێبچنەوە خۆی گەیاندۆتە ئەو شارە. هەوڵی زانستی جێگای خۆی ئەگرێت سەرەڕای نەبوونی و کەمی کارەبا سەرەڕای ئەو هەموو تەنگی و کێشمانە. لەماڵپەڕی وێبچنیش بۆ ئەوەی زانستخوازی کورد پرسیارەکانی بێ مەکۆ نەبن مەکۆیەکی لینوکس ئوبونتوی کردەوە.
لەپاڵیشدا ماڵپەڕی پڕۆژەی بەکوردی کردنی ئەم سیستەمە کەوتە گەڕ.
تۆ بڵیی شتەکانی تر وەکو خزمەتگوزاری و خوێندن و مافی مرۆڤ ئاسایش، کەلەناوەوە دروستدەکرێت بۆ ناگاتە ئەوێ؟!!
پیرۆزە لەئوبونتو و لەچەمچەماڵ
دەمێکە ئارەزووی وێبڵاگێک ئەکەم لەکورد بڵاگێر، تەنها هۆکەشی ئەوەبو: ماڵپەڕ زۆرن و کەبەشێکی بکەم بەوێبڵاگی خۆم هەروەها لە وێبچن و زکوردیش بەشم هەیە .بەڵام هیچیان وەکو وێبڵاگێکی تایبەتی لەم شوێنەدا تامی نەبوو ئەوانە ماڵپەڕن و بەشەکان بۆشتی گرنگ دانراوە. ئێرە تەنها بۆ وێبڵاگە. لەهەر هەمووی خۆشتر ئەوەیە خوانەیبڕێت قەرەباڵخە*جمەی دێ*. جائەمڕۆ بەهەندێ سەرئێشەی ستایڵ شیت و هەندێک بەزمی تاگسەکانی ئێرە خۆم خەریک کرد. هەرچەندە تۆزێک هەڵبزاڕکاوە لەبەڕێوبەرایەتی بەڵام قەینا کورد وتەنی: بەری ئەوەڵ بۆ وەرینە. سەرم زۆر هێنا و برد بۆناوەکەی ناوی بنێم چی؟ وتم ناوی دەنێم وێبڵاگی خۆم. قبوڵی نەکرد. وتم بزانە کێیە هەمان بیری منی هەبووە پێشتر داگیری کردوە. دەی قەیناکا. زۆر دەمێکە حەزم لەدەنگی مامۆستا بەهرۆز کوردستانییە و کەمێک دەیناسم و هەندێ شتی خۆی بۆناردم بەو دەنگە بێهاوتایە. وەختی خۆی کلیپێکی کورتی ئاسایم بۆکرد ناردم بۆ یوتوب بەناوی نیگارا. وتم: گرتی بۆنا. ئاو بهێنە و دەستت بشۆ. وێبڵاگی نیگارا دەستی پێکرد.