نیگارا

لەم نیگارەوە

نیگارا دیدی تەنها تاکەکەسی خۆمە چۆن دەبینیم؟چیم پێ باشە؟ هەڵسوکەوت و هەڵوێست چین لەو ژینگەیەی لێیم؟ بەکوردی بەکورتی ئەم وێبڵاگە وابەستەیە بەخودی خۆمەوە

دەر و دراوسێ

ئوبونتو و گەشتنی بەچەمچەماڵ

2007/9/6

\ubuntu\پاش ئەو بەربڵاویەی کە سیستەمی کارپێکردنەی ئوبونتو بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار یەکێک لەسیستەمە کارپێکردنەکانی لینوکس دێبیان گەشتە چەمچەماڵ . کەشارێکی بچووکە دەکەوێتە باشوری کوردستانەوە. ئەوەی شایەنی باسە ئەم سیستەمی ئوبونتوە بەهۆی یەکێکی لەئەندامەکانی ماڵپەڕی وێبچنەوە خۆی گەیاندۆتە ئەو شارە. هەوڵی زانستی جێگای خۆی ئەگرێت سەرەڕای نەبوونی و کەمی کارەبا سەرەڕای ئەو هەموو تەنگی و کێشمانە. لەماڵپەڕی وێبچنیش بۆ ئەوەی زانستخوازی کورد پرسیارەکانی بێ مەکۆ نەبن مەکۆیەکی لینوکس ئوبونتوی کردەوە.
لەپاڵیشدا ماڵپەڕی پڕۆژەی بەکوردی کردنی ئەم سیستەمە کەوتە گەڕ.
تۆ بڵیی شتەکانی تر وەکو خزمەتگوزاری و خوێندن و مافی مرۆڤ ئاسایش، کەلەناوەوە دروستدەکرێت بۆ ناگاتە ئەوێ؟!!

پیرۆزە لەئوبونتو و لەچەمچەماڵ

ڵاپه‌ڕه‌ی پێش
لاپه‌ڕه‌ی پاش
Powerd by KurdBloger. Valid CSS